بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی دەیانەوێت بەشداربن لە خوولی فێربوونی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان لە سنە، پێویستە بە زووترین کات ناویان لە وێبسایتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران تۆمار بکەن لە ڕێگای
زانکۆی کوردستان لەسنە کۆڕسێکی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە
زانکۆی کوردستان لەسنە کۆڕسێکی یەک مانگی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین ئەوانەی کە ئارەزومەندن بۆ بەشداریکردن لە خولەکەدا لەڕێی پەیوەندییەکانی زانکۆوە خۆیان تۆماربکەن.
ماوەی خولەکە: ٦/ ٨ / ٢٠١٧ تاکو ٦ / ٩ / ٢٠١٧
تێچووی خولەکە:٤٢٥$ ( زانکۆمان لە هەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی پارەکە)
ئەم پارەیە تێچووی کۆڕسەکە، شوێنی مانەوە، خواردنی نیوەڕۆیان و ئێواران، وە گەشتەکانە.
ڕۆژانە لەدوای کۆڕسەکە فێرخوازان گەشتی ناو شاری سنەیان پێدەکرێت و لەکۆتایی هەموو هەفتەیەك گەشتی شارە فارسیەکانی دەورووبەری سنەیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە فارسی قسە بکەن.
دەتوانن لەڕێی ئەم ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵەوە خۆتان تۆماربکەن:
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Tel: 07702239615
Tel: 07501518521
Tel: 07501213413
ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەرین
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى یەکەم پۆستى ( فاکەڵتى پەروەردە ) لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.
یەکەم / مەرجەکان :