زانكۆی ڕاپەڕین وەك ئەندام لە ڕێخراوی زانكۆكانی ئۆراسیا و ڕێخراوی زانكۆكانی جیهان دەتوانێت بابەتی ئەكادیمی لە هەردوو گۆڤاری ئەكادیمی (EURAS Academic Journal) و (Higher Education Policy) بلاوبكاتەوە كە بە شێوەی وەرزی چاپدەكرێن. بابەتەكانی دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بنوسرێن و دوای هەڵسەندگاندن لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە باشترین بابەتەكان هەڵدەبژێردرێن و بڵاودەكرێنەوە.
داوا لە مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆكەمان دەكەین هەركەسێك توانای نوسینی هەیە لەم بوارانەدا با بابەتەكانیان بنێرن بۆ بەشی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن:
١-بابەتە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی ٢- بابەتی سیاسی ٣- بابەتی زانستی ٤-بابەتی زمانەوانی ٥- بابەتی پەروەردەیی
بۆ ناردنی بابەتەكانتان پەیوەندی بەم ئیمەیلانەوە بكەن
Relations@Raparinuni.org
Relationsraparin@gmail.com