ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە زانکۆى کوردستان – هەولێر (٦١) زەمالەى خوێندنى لە (١٠) پسپۆڕى جیاواز بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەى ئامادەیى کردوە.
بۆیە وەزارەتەکەمان داوا لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات ئەوانەى خوازیارى خوێندن لەو زانکۆیەو مەرجەکانیشیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
یەکەم: مەرجەکان
1. مەرجى نمرە: کۆنمرەى ئامادەیى بۆ خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.
أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان لەسەروى (٨٠%) بێت.
ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر لەسەروى (٨٥%) بێت.
2. مەرجى زمان: کەمترین نمرەى داواکراو بۆ زەمالەى خوێندن بۆ (PTE) بەبەراورد بە (IELTS)یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.
أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).
ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).
ت. هەر خوێندکار/قوتابیەک لە (45) کەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێک ڕاهێنانى زمانى ئینگلیزى لە بەشى بنەڕەتى زانکۆى کوردستان پێ دەکرێت.
ث. خوێندکار/قوتابى تێیستى داخڵبون دەکەن (Department-specific School Entrance Test) کە ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ بەرزکردنەوەى نمرەى گشتیان.
دوەم: پسپۆڕییەکان
کلیک بکە بۆ داگرتنی پسپۆڕییەکان