University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە، هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا.

لە یاری یەکەمدا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی فوتساڵی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئەنجامی (١-٠) لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەیان بردەوە .
پاشان لە دووەم یاریدا، هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بە ئەنجامی ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر یەک كۆمەڵە لە هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین-یان بردەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین یاری وەرزش بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین زانکۆی هەڵەبجە تۆپی پێی تۆپی بالە خوێندکار