University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، كۆڕێكی شیعری بۆ قوبادی جەلیزادە ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، لە دریژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی كوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، كۆڕێكی بەناونیشانی (مشتێک لە خەرمانی جوانناسی) بۆ شاعیری هەستناسک (قوبادی جەلیزادە) رێكخست.


لەكۆڕەكەدا، چەندین بەرهەمی شیعری لەلایەن شاعیری ناوبراو پێشكەشی ئامادەبووان كرا، هەروەک ئاوێتە لەگەڵ شیعرەکانی شاعیردا میوزیسیانی شارەزا ئارەزوو اسماعیل مەنصور بە ژەنینی میوزیک بەشداری كۆڕە شیعرییەكەی كرد.

فۆتۆ "هاوكار زرار"

 

زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین كۆڕێكی شیعری قوبادی جەلیزادە جوانناسی