لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی لیژنەیەكی زانستییەوە لەبەشی كارگێڕی ئێواران، كار بۆ كردنەوەی بەشی كارگێڕی بەیانیان دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەئامادەبوونی (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و مامۆستا (ابراهیم صاڵح) سەرۆكی بەشی كارگێڕی ئێواران و ستافی وانەبێژی بەشی كارگێڕی یەكەمین كۆبونەوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بەشی كارگێڕی بەیانیان لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای لەكۆبونەوەكەدا راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، سوپاسی ستاف و مامۆستایانی بەشی کارگێری ئێوارانی کرد، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەپلانی راگری کۆلێژەکەدا بووە كار بۆ کردنەوەی بەشەکە بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو توانا کارگێری و زانستیەکانی دەخاتەگەڕ بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکەو دواتریش هەروەها سەرنج و تێبینیەکانی خۆی خستەروو.
دواتر سەرجەم ئامادەبوان راو سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەروو و بریارە پێویستەکان دران بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان لەرووی کارگێری و زانستیەوە. و بڕیاریشە بەشی كارگێڕی بەكوالێتییەكی زانستی ئاستبەرز بكرێتەوە.
هاوكات لەداهاتوویەكی نزیكدا وردەكاری كردنەوەی بەشەكە رادەگەیەنرێت و پڕۆپۆزەڵی بەشەكەش لەریگەی سەرۆكایەتی زانكۆوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت.