University of Raparin Logo

ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ

سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.

ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.

چۆنیەتی بەشداربوون لە خولی راهێنانی تواناكان لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی (www.internships.krd) و سەرجەم ئارەزوو مەندانی قۆناغی سێ‌ زانكۆی راپەرین, دەتوانن سەیری ئەم ڤیدۆیە بكەن لە چۆنیەتی تۆمار كردن و دروست كردنی ئەكاونت بۆ خۆیان. پاشان سەنتەری كار هەڵدەستێت بە ئەكتیڤ كردنی ئەكاونتەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین. خوێندكارانی خۆشەویست تكایە سەیری بكەن تاكو بەشێوەیەكی دروست ئەكاونتەكەت تۆمار بكەیت.
https://www.facebook.com/uorcdc/videos/1032685773585496/?t=0

ڤیدۆیی فێركاری (زنجیرەی دووەم): ئەپدەیتی پرۆفایل.
خوێندكارانی خۆشەویست و بەشداربوانی خولی راهێنانی تواناكان, لە دوای تەماشاكردنی ڤیدیۆی یەكەم , ئەوا پێویستە خوێندكاران و خوازیارانی خولی راهێنانی تواناكان هەڵبستن بە ئەپدەیت كردنی پرۆفایلەكانیان, كە لەدواجاردا دەبێت بە سی ڤی خوێندكارەكان. هەر خوێندکارێ پرسیار و روونكردنەوەی وویست، ئەوا بەسەیری كردنی ئەم ڤیدۆیە وەڵامەكانی دەست دەكەوێت..

https://www.facebook.com/uorcdc/videos/2217367111679279/?t=0

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار خولی هاوینە ڕاهێنانی تواناكان