ڕاگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ ڕۆژ یهكشهممه ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی زانستی بۆ مامۆستایانی کۆلیژی زانست و بەشی ئەندازیاری شارستانی دەربارەی (پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان) ڕێکخست .
جێی ئاماژەیە زنجیرەی سیمینارەکان لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبن، مامۆستایانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەجیا سیمیناریان بۆ سازدەکرێت، هەروەک سەرجەم سیمینارەکان لەلایەن د.کمال سمایل بەرزنجی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام پێشکەش دەکرێن .
سیمینارەکان بە مەبەستی زیاتر گرنگیدانە بە پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان و پێشخستنی توانستی زانستی مامۆستایان و ئاشناکردنیان بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و ڕێنماییەکان .
فۆتۆ "هاوکار زرار"