University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی نەخۆشیە باوەکانی سەردەم بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۸ی شوباتی ۲۰۲۰، لە زنجیرەی چالاکییە زانستیەکانیدا ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی لە ژێرناونیشانی (نەخۆشیە باوەکانی سەردەم ) ڕێکخست.

لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا، وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لەلایەن مامۆستا دارا محمد خوێندرایەوە.

سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو، پانێڵی یەکەم لەلایەن م.ی. زانا حسن ابراهیم بەڕێوەبرا، لەسیمیناری یەکەمدا د. ڕامیار کمال خدر باسی لە (نەخۆشیەکانی مێتابۆلیک سندرم) کرد، پاشان بابەتێک بەناونیشانی (شێرپەنجەی میکڕۆبی) لەلایەن م.ی. ڕزگار قادر پیرۆت پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
هەروەک پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن سۆران عەلی پیرۆت بەڕێوەبرا، لە تەرەوەری یەکەمدا م.ی. ڕێبین حسن ابراهیم بابەتێکی بەناونیشانی (توشبوون وهەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ) پێشکەشکرد، پاشان م.ی. سالار عەلی شەریف تەوەری دووەم و کۆتایی بەناونیشانی (ناتەواوی کۆرپەلە) پێشکەشکرد، بە گفتوگۆی نێوان توێژەران و ئامادەبوان کۆتایی بە سیمپۆزیۆمەکە هات.

زانکۆی ڕاپەڕین ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەرستاری خوێندنی باڵا سیمینار نەخۆشی کۆلێژی زانست