بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەئاگادارییەكی نوێدا شێوازی رادەستكردنەوەی ژوورو ئەستۆپاكی رووندەكاتەوە.
دەقی ئاگادارییەكە:
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی زانکۆمان بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی و ئەستۆ پاکی لە ماوەی دیاریکراوی (٦-٦-٢٠٢٠ تا ١١-٦-٢٠٢٠).
بەلەبەرچاوگرتنی هەستیاری بارودۆخەکەو کارئاسانی بۆ خوێندکاران، پێتانڕادەگەیەنین کە پێویست ناکات هەموو خوێندکاران ئامادەبن بۆ ڕادەستکردنەوەی ژوور و وەرگرتنی ئەستۆپاکی لە ماوەی ئاماژە پێکراودا بە تایبەت ئەو خوێندکارانەی ڕێگایان دوورە، دەتوانن لە رێگای هاوڕێکانیانەوە کارەکانیان بۆ ئەنجامبدەن و کەلوپەلەکانیان بۆ وەربگرنەوە، هەر (١) کەس لە هەر ژوورێک دەتوانێت بەم کارە هەڵسێت و بۆ هاوڕێکانی تریشی لە ژوورەکانی تر ئەگەر برادەرەکانی ڕایانسپاردبێت کلیلی ژوورەکەیانی پێبێت. و بارمتەکەشیان بۆ وەربگرێتەوە. دوای هەر غرامەیەک کە خوێندکارەکە کەوتۆتە سەری.
تێبینی: خوێندکاران لەکاتی سەردانیکردنیان پێویستە ڕەچاوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەن، و دەستکێش و دەمامک بەکاربێن و لە بەریەککەوتن و قەرەباڵغی خۆیان بپارێزن.
زانكۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان