لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.
خوێندکارەکان هى ئەم بەشانەن:
١/ زمانى کوردى، کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى.
٢/ زمانى ئینگلیزى، پەروەردەى ڕێنمایی، کۆلێژى پەروەردە.
٣/ فەلسەفە و کۆمەڵناسى، کۆلێژى ئاداب.
لە ژێر سەرپەرشتى ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت لە ڕێگاى لیژنەى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵاى کۆلێژ ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوە بۆ خوێندکارانى ناوبراو بەڕێوەدەچێت. بەڕەچاوکردنى ڕێکارە تەندروستییەکان.