University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - خوێندن

10 مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەكەن

دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، سەبارەت بەوەرگرتنی بەشی ناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەشەكان دەكاتەوە، کە دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێبن بۆ ساڵی خوێندنی {٢٠٢٠ – ٢٠٢١} دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە (١٥-١١-٢٠٢٠)ەوە لەهەردوو بینایەی هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان و شەهید گوڵەباخی کچان، ژوور لە بەشەناوخۆییەكان وەربگرن، بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:

مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی:

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین، تایبەت بە بەڵێننامەو دەستەبەری دارایی

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەزانكۆی راپەرین، وەك ڕێنیشاندەرێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كاروباری یاسایی تایبەت بە خوێندكارە تازە وەرگریاوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، ئەم ڕێنماییانەیان خستۆتەڕوو بۆ پابەندبون پێوەی: 

یەكەم: تایبەت بە بەڵێننامە (تعهد) :
پێویستە گشت خوێندكاران بەڵێننامە پڕبكەنەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1 .سەرەتا خوێندكار سەردانی بەشی زانستی دەكات كە لێی وەرگیراوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە.
2 .پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی پێشكەش بكات، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە لەلایەن بەشی زانستیەوە، خوێندكار فۆڕمەكە دەهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی یاسایی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ.

ئاگاداری نوێ، بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەئاگادارییەكی نوێدا شێوازی رادەستكردنەوەی ژوورو ئەستۆپاكی رووندەكاتەوە. 

دەقی ئاگادارییەكە:
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی زانکۆمان بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی و ئەستۆ پاکی لە ماوەی دیاریکراوی (٦-٦-٢٠٢٠ تا ١١-٦-٢٠٢٠).

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو بە سكاڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو (123) خوێندكارە دەكاتەوە كە لەلیستی هاوپێچدا ناویان هاتووەو لەڕێی سكاڵاوە لەبەشە جیاوازەكانی زانكۆی راپەڕینەوە، وەرگیراون، پێویستە لەرۆژی سێشەممە (17 – 11 – 2020)ەوە پەیوەندی بەتۆماری كۆلێژەكان و بەشەكانیانەوە بكەن و پڕۆسەی خۆ تۆماركردن و بوون بەخوێندكار ئەنجام بدەن.

کلیک بکە بۆ بینینی لیستی هاۆپێچ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆ

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی نیشتەجێی هەردوو بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچان و ٥ی ئازاری کوڕان لە کەمپسی ڕانیە، دەكاتەوە سەبارەت بەدابەشکردنی بەشەناوخۆییەكان: 

ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ

سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.

ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.

ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان

لە دەرەوەى وڵات

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

ئاگادارییەک لە سێنتەری زمانەوە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەم

سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەمی ئەم بەشانەی لە خشتەی هاوپێچ هاتوون ئاگاداردەکاتەوە، کە بەپێی ئەم خشتەیە لە هەفتەی داهاتوو پێویستە لە سێنتەری زمان ئامادە بن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، و پێویستە هەموو خوێندکارێک لە ڕۆژی خۆی ئامادەبێت بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت چونکە ئەم تاقیکردنەوەیە بەشێکە لە خوێندنی وانەی ئینگلیزی لە قۆناغی یەکەم.

ناونیشانی سێنتەری زمان:
- لە کەمپەسی ڕانیە: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت – نهۆمی سێیەم
- لە کەمپەسی قەڵادزێ: لە ڕێگەی بەشەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە تاقیکردنەوەکە لە کوێ دەکرێت.

کاتی تاقیکردنەوە: 8:30ی بەیانی

 

سێنتەری زمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
فەیسبووک: Facebook.com/UoRLDC
ئینستەگرام: Instagram.com/UoRLDC
تێلەگرام: Telegram.me/UoRLDC

ماڵپەڕی سێنتەری زمان لەسەر ئینتەرنێت
http://ldc.uor.edu.krd

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

 
لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
 
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كرا.

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

ئەنجامی گازندەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران بڵاوکرایەوە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران

ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم 2020-2019 بڵاوکردەوە, ئەنجامی گازندەی سەرجەم خوێندکاران (وەک خۆی) بوو جگە لەو خوێندکارانەی خوارەوە...

ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٢/٣/٢٠٢٠) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەى ژمارە (٣)ى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچو، کە لە

بابەتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سیمستەری هاوینەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین دیاریکران

 بۆ خوێندن لە هەر بەشێک و پسپۆڕییەک، کلیک لەسەر بەسەرەکە بکە :

بابەتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی بۆ خوێندنی دکتۆرا :

کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ / کوردی / ئەدەب 

کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ / کوردی / زمان

بابەتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی بۆ خوێندنی ماستەر:

کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ / کوردی / زمان

کۆلێژی پەروەردە / قەڵادزێ/ کوردی / ئەدەب

کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ / عەرەبی / ئەدەب

کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ / عەرەبی / زمان

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان / فەلسەفە

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان / مێژوو

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت / کوردی / زمان

کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت / کوردی / ئەدەب

 

 

 

 

 

 

بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان زانکۆکاندا

لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.

بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.

https://mhe-krg.org/ku/node/4168

بەشی ئەندازیاری شارستانی پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ و سەردان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان یاخود وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰٢٠-۲۰٢١، بۆ ئەم وانانەی لای خوارەوە :

Semester Hours/week Year Subjects No
1 7 2 Fluid Mechanics 1
 4  2 Differential Equation 2
 5  2 Engineering Analysis 3
 3 Engineering Hydrology 4
 3 Architectural Design and Planning 5
2 & 1  4 Water Supply 6
2 & 1 Hydraulic Structure 7

تێبینی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری :
١. ئەم ڕاگەیاندنە بۆ مامۆستای وانەبێژ و سەردانە، شایستە داراییەکان بە گوێرەی ڕێنماییە بەرکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج دەکرێت.
٢. سیڤی ساڵانی ڕابردوو لە بەر چاو ناگیرێت، تەنها کار بەم فۆرمە دەکرێت.
٣. دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری ٢٩ ئابی٢٠٢٠
٤. لینکی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری https://forms.gle/vAifCAyHyo9bEfcC7

بەشی کارگێڕی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم ڕادەگەیەنێت

سەرجەم خوێندكارانی بەشی کارگێڕی - ئێواران لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئاگاداردەکەینەوە ئەمشەو ھەینی (1-29-2021) لە كاتژمێر (9)ی شەو بەدواوە دەتوانن سەردانی ئیمەیڵی زانكۆییان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی خولی یەکەم لە کۆرسی یەکەم.

بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست پێویستی بە مامۆستایە بۆ ئەم بابەتانەی کە لە فۆڕمی خوارەوەدا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١

کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بەمامۆستا هەیە بەسیستەمی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بۆ بەشی کیمیا بۆ ووتنەوەی ئەم وانانەی کە لە فۆڕمی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە

مەرجەکان:

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین (پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم) لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەو کاندیدانەی زانکۆی راپەڕین دەکات کە لەخوێندنی باڵا لەزانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی تر وەرگیراون.
ھەر لەپەیامەکەدا ھیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کاندیدانە دەخوازێت بۆ رەوەندەکانی داھاتوی خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لە پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئەو زانکۆیانە کردوە کە کورسی خوێندنیان بۆ زانکۆی راپەڕین تەرخانکردوە.

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین دەستی پێکرد

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین دەستی پێکرد ، لەم لینکەی خوارەوە تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بەو پرۆسەیە بخوێنەوە.

ڕاگەیاندنی خوێندنی باڵا-ماستەر و دکتۆرا/سێمستەری هاوینە
گشتاندن سەبارەت بە سیمستەرى هاوینەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧
خشتەی نوێ بۆ خوێندنی باڵا ماستەر- دکتۆرا
فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە
فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- ماستەر ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە

 داگرتنی فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا- دکتۆرا ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە 

داگرتنی فۆرمی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی باڵا-  ماستەر ٢٠١٦-٢٠١٧/ سێمیستەری ھاوینە 

کلیک بکە بۆ بینینی بابەتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی  بۆ سیمستەری هاوینەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین دیاریکران

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێبەخشرا

ئەمڕۆ دو شەممە (18ی ینایری 2021)، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship بەخشرا.

چەند مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئێمپاکت فاکتەری بەرز بڵاو دەکەنەوە

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی كیمیا لەكۆلێژی زانست توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەری نێودەوڵەتی بڵاودەكەنەوە.

خوێندنی ماستەر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (١-١١-٢٠٢٠)، کۆرسی یەکەمی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)،لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کردنەوەی ئەو بەشەوە دەستیپێکرد.

دەرفەتێکی ناوازەو هەلێکی زێرین بۆ خوێندکارانی زانكۆی راپەڕین

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی ئۆنلاینی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی) بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیێنێت ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی خولێکی ئۆنلاینە کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هاوکاری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە عیراق و لەڕێگای سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کارەوە لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت. 

دوو سیمینار دەربارەی پێوەرەكانی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لەكوردستان رێكخران

فۆتۆ: ئیدریس عبدااللە

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ (19 – 2 - 2020)،له‌ هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوو سیمیناری زانستی دەربارەی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، پێوه‌رو ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیاییجۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی کۆلیژی په‌روه‌رده‌و كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵیه‌كان لەكەمپەسی قەڵادزێ رێكخست.

دوو وێبینار دەربارەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون

رۆژانی (17 و 18ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، دوو وێبیناری دیكەی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون.

راگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌شداری له‌ۆێركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (23-11-2020) راگری كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د پێشه‌وا حمید) به‌شداریكرد له‌ۆێركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوری نێوده‌وڵەتی كه ‌له‌لایه‌ن لقی به‌غدادی ڕیكخراوه‌كه‌ به‌شیوه‌ی ئۆنلاین ڕیكخرابوو‌.

لەژێر ناونیشانی "چاودێری ته‌ندروستی له‌مه‌ترسیدایه‌" ۆێركشۆپه‌كه‌ ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌مساڵدا بابه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر بریندارو نه‌خۆشه‌كان له‌كاته‌كانی جه‌نگدا تەوەری سەرەکی ۆێرکشۆپەکە بون.

زانكۆی راپەڕین زنجیرەیەك وێبینار لەلایەن چەندین کەسی شارەزا لەوڵاتان و دامودەزگای جیاوازەوە رێكدەخات

بڕیارە لەرۆژی (15ی ئایاری 2020)ەوە زانكۆی راپەڕین، زنجیرەیەک وێبینار دەربارەی (نوسین و میتۆدەكانی نوسینی توێژینەوەی زانستی) بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان رێكبخات. بەشێوەیەک کە هەر زانکۆیەک دەتوانێت بە (5) مامۆستا بەشداربێت.

مەرجەکانی بەشداربوون :

زانكۆی راپەڕین، بەدابینكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات

لەچوارچێوەی هەماهەنگی فەرمانگەكانی حكومەت و بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی (12)ی ئامادەیی لەسنوری پەروەردەی رانیە، زانكۆی راپەڕین بەدابینكردنی ژمارەیەك لەهۆڵەكانی تاقیكردنەوە، هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات.

زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەروەردەكانی رانیەو پشدەر دەكات

زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەروەردەكانی رانیەو پشدەر دەكات

ئامادەکردنی: ھەور اسماعیل مسطفی
فۆتۆ: ئاکام عزیز

لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەكی پەروەردەكانی رانیەو پشدەرو سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی باخچەی منداڵان و زمانی کوردی، سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێزان (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح) راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، و جەخت لەهەماهەنگی زیاتر زانكۆی راپەڕین و پەروەردەكانی سنورەكە كرایەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین، خولی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی میلاک و گرێبەست دەكاتەوە کە خولێکی پێشکەوتووی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەكرێتەوە.

لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی زانكۆ، پێویستە سەرجەم مامۆستایان بەشداری بكەن لەخولەکەدا كە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژو لە هەر ڕۆژێکدا کاتژمێر و نیوێک شەوانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٣٠ وانە دەخوێنرێت بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەڕێگەی خزمەتگوزاری گووگڵ میتەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین،تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، تاقیكردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت بەپڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە بەشەکانی(ماتماتیک،پەرستاری،فیزیا) ئەنجامدرا.

زانکۆی ڕپەڕین دوو وێرکشۆپی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردە (YLP) بەڕێوەدەبات

لەسەرەتای مانگی (2)ی ئەمساڵەوە، زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە هاوبەشی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردەو لە چوارچێوەی ئەم پڕۆگرامەشدا هەر هاوبەشێک پێویستە کۆمەڵێک وێرکشۆپ و ڕاهێنان بۆ بەشداربوانی ئەنجامبدات.

ڕاگەیاندن بۆ پێداویستی مامۆستای دەرەکی (ماستەر + دکتۆرا) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢٠-٢٠٢١).

داوا لە خوازیارانی بەڕێز دەکەین کە بە گوێرەی مەرج و ڕێنماییەکانی ناو ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ مەبەستی سەرەوە تا بەرواری ١-٨-٢٠٢٠.

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی سامانی ئاژەڵی

 

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی باخداری

 

ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان

قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە ئاشنابن بە ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان...
بۆ خوێندنەوەى ڕێنماییەکان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە...

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی، خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

شێوازی پەڵپ گرتن بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە

دوای ڕاگەیاندنی ناوی دەرچوان بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان، بەشێک لەخوێندکاران سەرەڕای بەرزی کۆنمرەکانیان ناویان لەھیچ زانکۆو پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە، ئەو خوێندکارانە داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەربکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی دڵنیایی دایە ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان بەرزە و بەھەر ھۆیەک بێت ناویان لەھیچ زانکۆو پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە، ئاشکرایدەکات بەهیچ شێوەیەک مافیان نافەوتێت، لەدوای پەڵپگرتن ناوەکانیان دەگەڕێتەوە.

فۆڕمێكی گرنگ بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و ستافی زانكۆی راپەڕین

ئەم لینکە تایبەتە بە سکاڵای (مامۆستا،خوێندکار،فەرمانبەر)انی زانكۆی راپەڕین، کە هەیانە لەسەر یەکە کارگێڕی و ئیداریەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، تۆی سکاڵاکار دڵنیا دەکەینەوە کار لەسەر سکاڵاکەت دەکرێت.

بۆیە پێویستە سکاڵاکەت لەگەڵ رێنمای و یاسا کارپێکراوەکان یەکبگرێتەوە، هەروەها تۆی سکاڵاکار دڵنیادەکەینەوە ناوت پاریزراو دەبێت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینەوە.

گرتە لەم لینكە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی سكاڵا
ماڵپەری تۆمارکردنی سکاڵا

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ

دوێنێ ١٨ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەست ، کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی خوێندن و ئایندەی ئەمساڵی خوێندن دوای ئەو ڕێوشوێنانەی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرەسەوە سەریان هەڵداوە، لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیاری جیاواز خرانە ڕوو وە بڕیاردرا سەرجەمیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت،

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، پێویستی بەمامۆستایە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، پێویستی بەمامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆراو ماستەر بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، باخچەی ساوایان) بۆ وتنەوەی ئەم وانانەی کەلە خشتەی فۆڕمی ئامادەکراو لە لینکی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. 

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستا بەختیار عبداللە كەریم، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، رۆژی (19 – 11 -2020) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا لەگۆڤارێكی ئیمپاكت (4.945)بڵاودەكاتەوە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەربارەی ( كاریگەری سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەهەرێمی كوردستان، لەیەكێك لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە بەرزەكان بڵاودەكاتەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت ( 5.546) بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ دوو توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی زانستی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری بەرز بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت (2.463)دا بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ توێژەرێكی دیكە، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی دروستكردنی دژە بەكتریایەكی نوێ لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.463)دا بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.180) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.180) بڵاوكردەوە٠

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی لەبواری فەلسەفەدا بڵاوكردەوە

دەزگای (دار دجلة ناشرون و موزعون) لەعمان، ئەردەن کتێبکی (پ.ی.د. مسلم حسن)، مامۆستای بەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی راپەڕین بە ناونیشانی (صناعة الدولة التبرير الفلسفي لنظام الحكم الشمولي دراسة في فلسفة هوبز السياسية) چاپ و بڵاوكردەوە.

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، سێ کتێبی بڵاوکردنەوە

مامۆستایەكی بەشی زمانی کوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، بەناوی (پ.ی.د. شێروان حسێن)، سێ کتێبی بەناونیشانەکانی (ناسینی واتاسازی، ئێرگەتیڤ لە زمانی کوردیدا، زمان و سیاسەت) چاپ و بڵاوكردنەوە.

هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و پەیمانگای وەرزشی ڕانیە یاریەکی دۆستانەیان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و پەیمانگای وەرزشی ڕانیە یاریەکی دۆستانەیان لە یاریگای زانکۆ ئەنجامدا، یەرییەکە بە ئەنجامی (٢-١) لە بەرژەوەندی پەیمانگای وەرزشی ڕانیە کۆتایی هات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزیى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات

لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیان خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٢٤ سەعاتى داهاتو درێژدەکاتەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى سێشەمە رێکەوتى (٢٠٢٠-١٠-٢٠) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وێركشۆپێكی زانستی بۆ كردنەوەی بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچو

ئەمڕۆ كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆی (23 – 2 – 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانست، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆ (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، كۆلێژی زانست وێركشۆپێكی زانستی رێكخست بەمەبەستی کردنەوەی بەشی بایۆلۆجی بە سیستەمی بۆلۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲.

یەكەمین گفتوگۆی ماستەر لەبەشی فەلسەفە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ (22 – 12 – 2020) یەكەمین گفتوگۆی توێژینەوەیەكی خوێندكارێكی ماستەر لەبەشی فەلسەفەی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

یەکەمین گرانتی تایبەت بە توێژینەوەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیەنرا...

وەزیرى خوێندنى باڵا یەکەم تاقیگەى زانستى تایبەت بە (ڤایرۆسى کۆرۆنا)ى لە سلێمانى کردەوە

لە چوارچێوەی بڕیارو ڕاسپاردەکانی ژوری عەمەلیانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ڕوبەروبونەوەی پەتای کۆرۆنا، د. ئارام محمد قادر لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی یەکەمین تاقیگەی زانستی تایبەت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا)ى کردەوەو یەکەمین (گرانت)ی تایبەت بە توێژینەوەکانی بواری کۆرۆنا ڤایرۆسى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (١٥/٣/٢٠٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى کردو لەلایەن د. پۆڵا خانەقا سەرۆکى دەستەو د. ئامانج عەبدوڵا سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیان لێکراو، یەکەمین تاقیگەی زانستی تایبەت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا)ى کردەوە.