University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بەمەبەستی چاندن لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌

پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32) ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بەبەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بەبەكرێدانی زەوی زانكۆ لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌ بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.

هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ - بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەمەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر (15,000) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی و سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە (196) سەدو نەوەد و شەش دونمە كە دەكەوێتە ناو كەمپەسی زانكۆ بەشی ڕۆژئاوای.
2- زەوی زانكۆ لەكەمپەسی قەڵادزێ‌ (30) سی دۆنمە لەناو كەمپەسی زانكۆ لەقەڵادزێ‌.
3- زەوی هەر كەمپەسێك بەجیا بەكرێ دەدرێت.
4- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری 2/9/2020 دەستپێدەكات تا رۆژی 4-10-2020.
5- رۆژی دەستپێكردنی زیادكردن لەڕۆژی (دوو شەممە) 5/10/2020 كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
6- شوێنی زیادكردن لەسەرۆكایەتی زانكۆمان - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان دەبێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینیەوە.
7- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (7) رۆژدا، بەپێچەوانەوە بەپاشەگەزبۆوە هەژماردەكرێت.
8- بەشداربوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (ڕەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت.
9- پێویستە بەشداربوو بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بڕی (3.332.000) سێ ملیۆن و سێ سەدو سی و دوو هەزار دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی بۆ زەوی كەمپەسی ڕانیە ، و (3.30.000) سێ سەد و سی هەزار دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی بارمتەی بۆ زەوی كەمپەسی قەڵادزێ‌ لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
10- پێویستە تا ڕۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (3، 7، 8) بێنێت بۆ هەمان مەبەست.
11- ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
12- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین