University of Raparin Logo

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.

درێژەی بابەت

پشوو تا ١٦ی نیسان درێژکرایەوە

لەبەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لەھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٩-٣-)٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (١٦-٤ -٢٠٢٠).

ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ

سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.

ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.

درێژەی بابەت