زانکۆی ڕاپەڕین ،ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی "بە سەما کردن کرۆکی خۆت ئاشکرابکە" رێکدەخات
بڕیارە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ڕۆژی شەممە ٢٠١٧/٧/١٥ کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی کتێبخانە ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (بەسەماکردن کرۆکی خۆت ئاشکرابکە ) رێکبخات.
ڕۆژ: شەممە ٢٠١٧/٧/١٥
کاتژمێر : ١٠ ی سەرلەبەیانی
شوێن :ھۆڵی کتێبخانە/کۆلیژی پەروەردە –قەڵادزێ /نھۆمی دووەم.
زانکۆی راپەڕین وۆرکشۆپێک بۆ وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی رێکدەخات
راگەیاندنی زانکۆ
بڕیارە رۆژانی ١٨ - ١٩ / ٧ / ٢٠١٧، لە ھۆڵی کۆلێژی زانست لەزانکۆی راپەڕین وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە بۆ وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی رێکبخرێت.
لە وۆرکشۆپەکەدا کە رۆژانە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی تا (١)ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، چەند مامۆستایەکی بە ئەزموون وانەی تێدا دەڵێنەوە، لەوۆرکشۆپەکەدا مامۆستایانی وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی بەشداری تێدا دەکەن و ھاوکات وۆرکشۆپەکە کراوەیە بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین.