ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین دەكەینەوە كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەرێگەی تیمێكەوە لە كەمپی زانكۆی راپەڕین لەشاری رانیە رۆژانە كاری نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمیتریكی دەنگدەران دەكەن و دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ ئەم مەبەستە.
پێویستە ئەم دۆكیومێنتانە بهێنن:
1. ناسنامەی باری شارستانی
2. رەگەزنامە
3. فۆڕمی خۆراك
4. كارتی زانیاری
5. كارتی دەنگدان (دەنگدانی پێشوو)
شوێن: فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ نهۆمی سێیەم
كات: رۆژانە 8:30ی سەرلەبەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ
بەڕێوەبەرایەتی ( بەکارخستن) لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک سازدەکات
بەڕێوەبەرایەتی (بەکارخستن) لە زانکۆی زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ سازدەکات لەژێر ناونیشانی (Introducing and Engaging Career development Center( CDC) with Faculties )
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە زانکۆی ڕاپەڕین
ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی پۆلی ( ۱۲ )ی ئامادەیی دەکەینەوە، کە ( مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین ) هاوکاریتان دەکات بۆ پڕدنەوەی فۆڕمی ( زانکۆلاین ) بەبێبەرامبەر، لەڕۆژی شەممەوە ( ۳۱ / ۱۰ / ۲۰۱٥ ) تا ڕۆژی چوارشەممە ( ٤ / ۱۱ / ۲۰۱٥ ) ڕۆژانە لە کاتژمێر ( ۸:۳۰ )ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر ( ۱:۳۰ ) ی دوای نیوەڕۆ مەڵبەندەکە کراوە دەبێت بەڕووی خوێندکاراندا.