University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین، (٣) رۆژ دەوام رادەگرێت

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی ژیانی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان، ھاوشێوەی فەرمانگەکانی ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی، زانکۆی راپەڕین بۆ ماوەی (٣) رۆژ بەڕەسمی دەوامی راگرت.
 ئاراز رەمەزان وتەبێژی زانکۆی راپەڕین رایگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆکی زانکۆ "رۆژانی ١١و ١٢و ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، پشوو دەبێت لەزانکۆی راپەڕین ھاوشێوەی فەرمانگەکانی دیکەی ئیدارەی راپەڕین و  پارێزگای سلێمانی"، وتیشی: راگرتنی دەوام لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدایەو بۆ سەلامەتی خوێندکاران و ستافی زانکۆیە بەگشتی چونکە بەشێکی زۆری خوێندکارەکان لەشارەکانی ترەوە ھاتوون و ھاوکات لەشارەکانی خۆشیان خۆپیشاندان و گرژی ھەیەو ھۆکاری سەرەکی راگرتنی دەوام بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکەیە.

کۆرس بووک بۆ مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لەزانکۆی راپەڕین ئاگاداری گشت مامۆستایان دەکاتەوە کە پێویستە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ھاوشێوەی کۆرس بووکی ھاوپێچ  کۆرس بووکەکانیان ئامادە بکەن.
بیویستە سەرجەم ماموستایان کۆپیەک لە کۆرس بووکەکە لەسەر CD رادەستی سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری بکات لەفاکەڵتی / بەش / سکوڵ بەمەبەستی ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

کۆرس بووک