دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.
زانکۆی ڕاپەڕین - خوێندنی باڵا
ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات.
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین، تایبەت بە بەڵێننامەو دەستەبەری دارایی
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەزانكۆی راپەرین، وەك ڕێنیشاندەرێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كاروباری یاسایی تایبەت بە خوێندكارە تازە وەرگریاوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، ئەم ڕێنماییانەیان خستۆتەڕوو بۆ پابەندبون پێوەی:
یەكەم: تایبەت بە بەڵێننامە (تعهد) :
پێویستە گشت خوێندكاران بەڵێننامە پڕبكەنەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1 .سەرەتا خوێندكار سەردانی بەشی زانستی دەكات كە لێی وەرگیراوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە.
2 .پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی پێشكەش بكات، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە لەلایەن بەشی زانستیەوە، خوێندكار فۆڕمەكە دەهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی یاسایی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ.
ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.
ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان
لە دەرەوەى وڵات
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت
لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.
ئهنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
د. محمد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: ئەمشەو پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٨/٢٧) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.