زانكۆی راپەڕین، وەكو یەكەمین زانكۆی هەرێمی كوردستان، هێڵی ئینتەرنێتی بەشێوەی خۆڕایی بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دابینكرد.
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئامارو ئایتی زانكۆی راپەڕین، هێڵی ئینتەرنێت، بەشێوەی خۆڕایی بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، دابینكرا، لەئێستادا خوێندكاران دەتوانن لەبەشە ناوخۆییەكانیاندا هێڵی ئینتەرنێت بەكارببەن و سودی لێببینن بۆ پڕۆسەی فێربون و خوێندن و وەرگرتنی زانیاری و بەكارهێنانی سەرچاوەی زانستی بۆ راپۆرت و توێژینەوە زانستیەكانیان.