ئەمڕۆ كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆی (23 – 2 – 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانست، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆ (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، كۆلێژی زانست وێركشۆپێكی زانستی رێكخست بەمەبەستی کردنەوەی بەشی بایۆلۆجی بە سیستەمی بۆلۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا (د. محمد حمە علی رشید) راگری كۆلێژی زانست، وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا باسی لەگرنگی كردنەوەی بەشی بایۆلۆجی كرد لەزانكۆی راپەڕین.
دواتر (د. كەژاڵ شێخ محمد) سەرۆكی بەشی تاقیگەی پزیشكی، بەرچاوڕونی خستەڕوو دەربارەی فەراهەمكردنی ستافی زانستی بۆ كردنەوەی بەشی بایۆلۆجی و هەروەها بەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی كە لەئێستادا بونی هەیە.
وێركشۆپەكە لەلایەن (م. زانا حسن ابراهیم) بەڕێوەبراو لەلایەن (د. رزگار قادر پیرۆت)یشەوە سیمینارێكی زانستی دەربارەی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەبەشی بایۆلۆجی پێشكەشكرا، كە بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲ بكرێتەوە.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی هێناو بڕیارە رێكاری زانستی پێویست بگیرێتە بەر بۆ كردنەوەی بەشی بایۆلۆجی.