لە سەعات (١٠)ى ئەمشەو ڕێکەوتى ۲۸ / ۱۰ / ۲۰۱٥ سایتى (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى کەوتە کارکردن.
کۆنفرانسی یەکێتی زانکۆکانی جیهان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۸ / ۱۰ / ۲۰۱٥ لەزانكۆی سینا لە شاری سینای وڵاتی ئیتاڵیا كۆنفرانسی یەكێتی زانكۆكانی جیهان بەڕێوەچوو، لەكۆنفرانسەكەدا وەفدێكی زانكۆی راپەڕین وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون، وەفدەکەی زانکۆی ڕاپەڕین پێكهاتووە لە بەڕێزان پرۆفیسۆر د. محمد علی عبداللە سەرۆكی زانكۆ و مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ.
كۆنفرانسەكە لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهان (IAU) سەرپەرشتی کارەکانی دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی ئەكادیمییەو بەهەزاران زانكۆی جیهان ئەندامی ئەو دامەزراوەیەیەو زانكۆی راپەڕینیش ئەندامی هەمیشەیی زانكۆكانی جیهانە.
لەكۆنفرانسەكەدا ژمارەیەكی زۆری ئەندامە هەمیشەییەكان بەشداریدەكەن و كۆنفرانسەكەش تیشكدەخاتە سەر بەجیهانیكردنی سیستەمی خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهان بۆ گۆڕینی سیستەمی خوێندن بۆ سیستەمێكی جیهانی ئەلیكترۆنی و گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن بۆ پڕۆگرامی نێودەوڵەتی.
شایانی باسە، ئەندامانی زانكۆكان لەسەر خەرجی خۆیان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن، هاوكات وەفدەكەی زانكۆی راپەڕینیش لەسەر خەرجی خۆیان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.
زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفرانسی یەکێتی زانکۆکانی جیھان دەکات