دوای ئەوەی له ڕێكه‌وتی (16)ی ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئەنجامەكانی قۆناغی ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئامادەیی گه‌یشته وزارەتەكەمان، ڕاسته‌خۆ له وه‌زاره‌تی خوێندن باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەمەبەستی دڵنیابون لە نه‌بونی ناوی دوبارەو نەهێشتنی کەموکوڕی لە لیستەکاندا پڕۆسه‌ی پێداچونه‌وه‌و وردبینی له ناوی ده‌رچوان ده‌ستی پێكرد، له‌هه‌مان كاتدا ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان گه‌ێندرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كان له پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌ش كرا.
پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەركردە بۆ خوێندكارانی عێراق كرایەوە
سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەهاوینی ٢٠١٦ هەڵدەستێت بەجێبەجێكردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەركردەی عێراق كە پێكدێت لەزنجیرەیەك پڕۆگرامی هاوینە بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لەبەغداد سپۆنسەركراوە.
ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دابەشکرا
دواى دوو ڕۆژ لە گەیشتنى ئەنجامەکانى قۆناغى پۆلى ١٢ ئامادەیى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاستەوخۆ دەستکرا بەدابەشکردنى ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەسەر پەروەردەى گشتى پارێزگاکان بۆ ئەوەى لەڕێگەى خوێندنگەکانەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشبکرێت.