University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردوە، بەم مەرج و ڕێکارانەى خوارەوە.

درێژەی بابەت

زانکۆی ئیراسموس ڕۆتەردام زەمالەیەك رادەگەیەنێت

لە ئێستادا داواکاری بۆ پرۆگرامی (OKP) لە زانکۆی ئیراسموس ڕۆتەردام کراوەیە بۆ خوازیاران. پرۆگرامەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە پشتگیری دەکرێت و تایبەتە بە داواکاران لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو.

درێژەی بابەت

خولێکی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخرا

لە درێژەی چالاکییە هۆشیارییەکانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوت ٧ی ئابی ٢٠٢٣ ، خولێکی هۆشیاری و پێدانی ڕێنمایی لەبواری (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی ناوخۆ لە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخرا.
جێی ئاماژەیە، خولەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، تیایدا ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بە چەندین ڕێنمایی و هۆشیاری لەبواری فریاگوزاری سەرەتایی ئاشناکران، هەروەک خولەکە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو .