ئەنجامى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى لە زانکۆکان ڕاگەیندرا
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیەدا، کە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕیکەوتى (٢٠١٦/١٠/٢٠) لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچو، تێیدا دەرئەنجامەکانى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیندرا.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا کە بۆ د.کەریم ساڵح عەبدول سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن و، د. محمد سابر بەڕیوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و، د.خەتاب شێخانى بەڕیوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى ڕیکخرابو، وردەکارى پڕۆسەى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕونکرایەوە.
سەرچاوەکانی خوێندنەوە لە بواری ئەدەب بۆخوێندنی ماستەر
بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتی پەروەردە/ زانکۆی ڕاپەڕین گرنگترین سەرچاوەکانی خوێندنەوەی لە بواری ئەدەب بۆخوێندنی ماستەر دیاریکرد.
کرێی خوێندنی کورسی پارالێڵ (ماستەر-دکتۆرا) لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی
بەپێی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٤٩١٦/٩) لە ڕێکەوتی (٢٠١٦/١٠/٥) کە ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین کراوە، لە نوسراوەکەدا هاتووە کرێی خوێندنی کورسی "پارالێڵ" ماستەر/دکتۆرا بۆ خوێدنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ بەم شێوەیەی لای خوارەوە دیاریکراوە .