University of Raparin Logo

بانگەوازێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

لەپێناو دروستکردنى نەوەیەکى نوێ لە زانکۆکان و بەمەبەستى بەستنەوەى ڕاستەوخۆى خوێندن بە بازاڕى کار و رەخساندنى هەلى کارو دروستکردنى پیشە بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیان، بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمیانە ببنە خاوەن پیشەو کارى سەردەمیانەو بەبەرزترین کوالێتى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەئێستادا بڕیارى داوە دەرگایەکى نوێ بۆ پەرەسەندنى خوێندنى پیشەیى و زانستى کردارەکى لەکوردستان بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ڕایدەگەیەنین کە بە نیازین دوو زانکۆى تایبەتى پیشەیی و زانستە کردارەکییەکان لە سنورى هەردو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بکاتەوە.

درێژەی بابەت

بەسیستمى ئەلیکترۆنى (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ى زانكۆلاین دەگەیەنرێتە دەرچووانى ۱۲ی ئامادەیى

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری دەرچووانى ۱۲ی ئامادەیى دەکات، بەتایبەت ئەوانەى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى پەروەردە و خوێندنگاو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە، لەهەفتەى داهاتوودا لەڕێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ۱۲ی ئامادەییان بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆى یان کەسێکى نزیکى تۆمار بکات و، پاشان لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمى زانکۆلاین.

درێژەی بابەت