وەزیری خوێندنی باڵا: لە مانگى ئەیلولى داهاتوودا خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: لەسەرەتای مانگى ئەیلولى داهاتوەوە خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە، ئەوەشى ڕاگەیاند خوێندنەکە بەشێوەى گشتى بەسیستمى پارالێڵ دەبێت.
پیرۆزبایی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی
ئاماژە بەفەرمانی زانکۆیی ژمارە (٥۸)، لە کۆبوونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۲/۹، بڕیاردرا به بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێز (د.سامان حسین احمد) لە پلەی زانستی "مامۆستا"وە بۆ "پرۆفیسۆری یاریدەدەر" لە بەرواری ۲۰۱٥/۷/۲۲ وە .