لەكۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین لەڕۆژی دوو شەممە لە (٢/١ /٢٠١٦)، دەربارەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان و خەرج نەكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندكاران و مستحقاتی دارایی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەو چاككردنەوەو ئینتەرنێت، هەروەها كەمكردنەوەی پێشینەكان بەجۆرێك كە زانكۆكانی تووشی كێشەی دارایی كردووە بەبەراورد بەو ڕێژە زۆرەی خوێندكاران كە لەمساڵی خوێندنی (٢٠١٥- ٢٠١٦) لەزانكۆكان ناویان هاتۆتەوە، زانكۆی راپەڕین لەتوانایدابووە نزیكەی (٤٥٠) خوێندكار وەربگرێت بەڵام زیاتر لە (٢) هەزار خوێندكاری بۆ نێردراوە لەناوەندی وەرگرتنی خوێندكارانەوەو لەبەرامبەریشدا پێشینەكان كەمكراونەتەوە.
زانکۆی راپەڕین و دەزگای جەمال عیرفان پێشانگایەکی کتێب دەکەنەوە
سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲۰۱٦/۱/۳۱ لە هۆڵی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە،بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی رۆشنبیری و وەرزشی زانکۆی راپەڕین، پێشانگایەکی گەورەی کتێبی کردەوە.
پێشانگایەکی گەورەی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە
دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی ڕۆشنبیری و وەرزشی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستێ بەکردنەوەی پێشانگایەکی کتێب لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەین.