کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، پێویستی بەمامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆراو ماستەر بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، باخچەی ساوایان) بۆ وتنەوەی ئەم وانانەی کەلە خشتەی فۆڕمی ئامادەکراو لە لینکی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەرجەکان:
١. مامۆستا لانیکەم (٥) کاتژمێر لەهەفتەیەكدا وانە دەڵێتەوە.
٢. مامۆستا ئامادەباشی هەبێت بە هەردوو شێوازی ناو کەمپەس و ئۆنلاین وانەکانی بڵێتەوە
٣. مامۆستا لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان ئامادە دەبێت لە لیژنەی تاقکردنەوەکان بەمەبەستی هەڵاوێر (تصحیح) کردنی دەفتەرەکان.
٤.. خوازیار هەریەکە لە سی ڤی و دوا بڕوانامە و نازناوی زانستی و کۆپی پێناس و كارتی زانیاری هاوپێچ لەگەڵ ئەم داواکاریە دەکات.
هەركەسێك خواستی هەیەو مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە زانیاریەکانی پێشکەش بە ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکات.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdNHzXioSF6ZmDn-OeDFbfobBqCPXXvDhdZurEX5StB-2yPuw/viewform