University of Raparin Logo

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی نیشتەجێی هەردوو بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچان و ٥ی ئازاری کوڕان لە کەمپسی ڕانیە، دەكاتەوە سەبارەت بەدابەشکردنی بەشەناوخۆییەكان: 

مەرجەکانی وەرگرتن:
1. خوێندکاری زانکۆی راپەڕین بێت.
2. شوێنی نیشتەجێبوونی (٣٥) کیلۆمەتر لەزانکۆی راپەڕینەوە دووربێت، جگە لەو گوندانەی کە لەشەقامە سەرەکییەكانەوە دوورن و هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێلیان لەسەر نیە.
3. ماوەی دابەشکردنی بەشەناوخۆیی دوو (٢)ڕۆژە.
4. لە کاتی سەردانیکردن مەرجە سەدانیکەر ماسک و دەستکێش بەكاربهێنێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەی بۆ ئەنجام نادرێت.
بەڵگەنامەکان:
١. کۆپی هەریەک لە: (١. کارتی نیشتمانی یان(ناسنامەی باری کەسێتی)، ٢.کارتی زانیاری، ٣.پسولەی خۆراک}.
٢. پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ژوور، کە لە هۆبە وەردەگیرێت کە بەسێ(٣) خوێندکار یەک (١) فۆڕم پڕدەکەنەوەو بەڵگەنامەکانی خاڵی (١)ی سەرەوە هاوپێچی فۆڕمەکە دەکرێن.
تێبینی: بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی بۆ گشت لایەک و کارئاسانی بۆ سەرجەم خوێندکاران، پێویست ناکات خوێندکاران هەموویان ئامادەبن، دەتوانن بەڵگە نامەکانتان بە ڤایبەر یان هەر ڕێگایەکی تری ئەلیکترۆنی بۆ هاوڕێکانتان بنێرن و مامەڵەکانتان بۆ ئەنجامبدەن. بەمەرجێک خۆتان لەسەر ئەوە ڕێککەوتبن کە هەر (٣) سێ خوێندکار فۆڕمێکتان بۆ پڕبکرێتەوە بۆ وەرگرتنی ژوور.
دەتوانن چەند فۆڕم و مامەڵەیەک بەیەکەوە دابنێن کە خوێندکاران خۆیان حەزبکەن، بە تایبەتیش ئەو خێندکارانەی هاو پسپۆڕین. کە ساڵانە هەندێک بەش ئەو داوایەمان لێدەکەن کەخوێندکارەکانیان بەسەریەکەوە شوێنیان پێبدرێت. بۆئەوەی لەسەر یەک چێشتخانە یان ڕاڕەو بەیەکەوە بن.
هەر خوێندکارێک کە ساڵی ڕابردوو لە بەشەناوخۆییەکان نەبووە بەهەر هۆکارێک ئەمساڵ دەیەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرێت دەبێت پشتگیری بەشەکەی بێنێت بە پێی مەرجەکان.
کاتەکانی دابەشکردنی بەشەناوخۆیی:
1. هۆبەی بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچان ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە، رۆژانی (٣، ٤- ١٠). لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.
2. هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان ڕؤژانی دووشممە و سێ شەممە ڕێکەوتی (٥، ٦ - ١٠). لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە بۆ ٣ی پاشینیوەڕۆ.

- ئەو خوێندکارانەی کە کەلوپەلیان لەبەشەناوخۆییەکان ماوەو تائێستا نەیانبردۆتەوە، پێویستە لەزووترین كاتدا سەردانی بەشە ناوخۆییەكان بكەن، لەبەرئەوەی جێگۆرکێ بە بینایەکان کراوە، بۆیە لە فەوتانی کەلوپەلەکانیان بەرپرسیارنین.

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن