University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین، تایبەت بە بەڵێننامەو دەستەبەری دارایی

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەزانكۆی راپەرین، وەك ڕێنیشاندەرێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كاروباری یاسایی تایبەت بە خوێندكارە تازە وەرگریاوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، ئەم ڕێنماییانەیان خستۆتەڕوو بۆ پابەندبون پێوەی: 

یەكەم: تایبەت بە بەڵێننامە (تعهد) :
پێویستە گشت خوێندكاران بەڵێننامە پڕبكەنەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1 .سەرەتا خوێندكار سەردانی بەشی زانستی دەكات كە لێی وەرگیراوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە.
2 .پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی پێشكەش بكات، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە لەلایەن بەشی زانستیەوە، خوێندكار فۆڕمەكە دەهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی یاسایی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ.
3 .پێویستە خوێندكار خۆی ئامادە بێت لەبەردەم لیژنەی یاسایی، و ئەگەر هاتوو خوێندكار تەمەنی نەگەیشتبوو بە (19) ساڵ پێویستە وەلی ئەمرەكەی ئامادە بێت لەگەڵی، و كۆپی ناسنامەی پێبێت.
4 .پێویستە خوێندكار بڕی (4000) چوار هەزار دینار بدات بە دارایی زانكۆ وەك پولی دارایی.

دووەم : تایبەت بە دەستەبەری دارایی (كفالە) :
بەڕەچاوكردنی ئەم خا‌ڵانەی خوارەوە فۆڕمی دەستەبەری دەبێت پڕبكرێتەوە:
1 .پێویستە خوێندكار سەردانی بەشی زانستی بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دەستەبەری دارایی.
2 .بڕی دەستەبەری دارایی بۆ خوێندكارانی وەرگیراو بەشێوەی زانكۆلاین (بێ بەرامبەر) بریتییە لە (3.000.000) سێ ملیۆن دینار، واتا پێویستە فەرمانبەرێكی كەرتی گشتی (دەوڵەت) ببێتە دەستەبەری (كەفیلی) خوێندكار كۆی موچەی یەك ساڵی لە سێ ملیۆن دینار كەمترنەبێت، بەمەش نابێت موچەی مانگانەی لە (250.000) دوو سەدو پەنچا هەزار دینار كەمتر بێت، و سەبارەت بە خوێندكارانی وەرگراو بەشێوەی پارالێڵ یان ئێواران بڕی دەستەبەر بریتییە لە كۆی كرێی خوێندنەكەی بۆ هەموو ساڵەكانی خوێندنی خوێندكار، بەمەش نابێت موچەی دەستەبەر لەكۆی كرێی خوێندنی خوێندكارەكە كەمتر بێت.
3 .پێویستە دەستەبەر پشتگیری فەرمانگەكەی پێبێت، و بڕی موچەكەی تێدا نوسراوبێت، و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی كرابێت، و دەستەبەر وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی خۆی پێبێت، لەبەردەم لیژنەی یاسایی ئامادە بێت.
4 .خوێندكارانی وەرگیراو بەشێوەی زانكۆ لاین (بێ بەرامبەر) وەسڵێكی (6000) شەش هەزار دیناری دەبڕن لەبەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆ، و خوێندكارانی وەرگیراو بەشێوەی پاڕالێڵ یان ئێواران وەسلێك دەبڕن لەبەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆ بەبڕی (2,000) دوو هەزار دینار.

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین رێبەری خوێندکاران خوێندن خوێندنی باڵا