سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی ئۆنلاینی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی) بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیێنێت ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی خولێکی ئۆنلاینە کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هاوکاری باڵیۆزخانهی ئەمریکا لە عیراق و لەڕێگای سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کارەوە لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.
بابەتەکانی خولەکە دەبێتە هۆی زیاتر ئامادەکردنی خوێندکاران بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو کارامەییانەی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە بازاڕی کاردا .
بابەتەکان لەلایەن كهسانی شارەزای رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و نوێنەری کۆمپانیاکان و کەسانی پسپۆڕ لەرێگای بەڕێوەچوونی چەندین وێرکشۆپ و سمینارو مەشق و ڕاهێنانی ئۆنڵاین پێشکەش دەکرێن. دوای تەواوکردنی خولەکە خوێندکاران دەتوانن پلانی پیشەیی خۆیان دابڕێژن، و بەرچاویان ڕوون دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پیشە، کاری خۆبەخشی بکەن، زیاتر ئاشنابونی خوێندکاران بەهەلی کارە نێودەوڵەتیەکان لەڕێگای گرنگیدانی زیاتر بە پرۆفایلی LinkedIn. لە کۆتایی کۆرسەکەشدا خوێندکاران بروانامەی نێودەوڵەتی وەردەگرن و دەتوانن لە سیڤیەکانیاندا ئاماژەی پێبکەن.
بۆ بەشداریکردن ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکرێت :
1. خوێندکارانی قۆناغی ٢، ٣، ٤ لە گشت بەش و کۆلێژەکانی زانكۆی راپەڕین دەتوانن بەشداربن.
2. دەبێت خوێندکار پابەند بێت لە بەشداریکردنی تەواوی کۆرسەکەدا و ئەرکەکان جیبەجێ بکات.
3. کۆرسەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت و لەگەڵ وەرگێری زارەکی کوردی و عەرەبی بەئۆنڵاین لەرێگای پڕۆگرامی ZOOM بەرێوەدەچێت.
4. کۆرسەکە ماوەی دوو مانگە و هەفتانە دوو کاتژمێردەبێت، لەرۆژی (١-٩- ٢٠٢٠) دەستپیدەکات و تاكو (١-١١-٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت.
5. بۆ بەشداری کردن ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە بە زانیاری دروست.
6. تەنها (٢٠) خوێندکار هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن چونکە سنوردارە، ئەگەر لەو ژمارەیە زیاتر پێشکەشکرا ئەوا باشترینیان هەڵدەبژێردرێن یاخود جاوپێکەوتن ئەنجامدەدەرێن بە ئۆنڵاین. چونکە دەمانەوێت خوێندکاری بەشداربو کارمان لەگەڵدا بکات بە خۆبەخشی. و لە وەرگرتندا ڕەچاوی هاوسەنگی نێوان کۆلێژەکان و رەگەزی بەشداربووان دەکرێت.
تێبینی:
• لەم لینکەوە فۆرمی بەشداربون پڕ بکەرەوە، یاخود ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن
• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ١٨-٨-٢٠٢٠.
کلیک بکە بۆ بینینی فۆرمی بەشداربون