سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات.
مەرجەکان:
١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت و ئەگەر لە دەرەوەی وڵات دواین بڕوانامەی بەدەستهێناوە، ئەوا دەبێت یەکسانکردنی بڕوانامەکەی تەواو بووبێت. ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دواین بڕوانامەی بەدەستهێناوە، ئەوا دەبێت فەرمانی زانکۆیی پێدانی بڕوانامەکەی دەرچووبێت.
٢. خوازیار پیویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەدەستهێنابێت، کە بریتییە لە تێكڕا نمرەی (٥) لە تاقیکردنەوەی (IELTS)، یان هاوتاکانی لە تاقیکردنەوەکانی (PTE) و (TOEFL IBT)، یان بڕوانامەی ئاستی هاوتا لەسەنتەری زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. بۆ تاقیکردەوە نێودەوڵەتییەکان، بەپێی دواین ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، ئەگەر کەسێک ٣ ساڵیش بەسەر بڕوانامەکەیدا تێپەڕیبێت، ئەوا بۆ ئەم خولەی پێداگۆجی دەتوانێت بەشداربێت.
خولەکە بۆ ستافی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆش کراوەیە.
بەستەری فۆڕمی ناونووسین: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScbYkPuMAiMJmbDZkYOmAuPyG6ty10fmMqVR_cAo92nKo7NnQ/viewform?usp=sf_link