University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، سەبارەت بەوەرگرتنی بەشی ناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەشەكان دەكاتەوە، کە دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێبن بۆ ساڵی خوێندنی {٢٠٢٠ – ٢٠٢١} دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە (١٥-١١-٢٠٢٠)ەوە لەهەردوو بینایەی هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان و شەهید گوڵەباخی کچان، ژوور لە بەشەناوخۆییەكان وەربگرن، بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:

مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی:
1. خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین بێت، واتا لەزانکۆی ڕاپەڕین وەرگیرابێت.
2. شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکار (٣٥) کیلۆمەتر لەزانکۆوە دوربێت. جگە لەو گوندانەی کە لە جادەوە دورن و ڕێگای هاتوچۆیان سەختە.
3. هەر (٣) خوێندکار بە یەکەوە مامەڵە پێشکەش دەکەن، بۆ ئەوەی ژوورێکیان پێبدرێت، ئەکەر بکرێت هەرسێکیان لە هەمان بەش بن باشترە.
4. ئەو خوێندکارانەی داوای بەشەناوخۆیی دەکەن کە دانیشتووی ناو شاری قەڵادزێ و سەر ڕێگای ڕانیە - قەڵادزێ و شوێنەکانی ترن، بەپێی بوونی جێگاو زەرورترینیان مامەڵە دەکەین، لەدوای جێگیرکردنی خوێندکارانی شوێنە دورەکان.
پێداویستیەکان:
١. وێنەیەک لە کۆپی: [١.(پێناسی باری کەسێتی (هەویە)) یان کارتی نیشتمانی ٢. کارتی زانیاری ٣. کۆدی ئاسایش] لەسەر وەرەقەیەکی A4 بە یەکەوە کۆپی دەکرێن.
٢. کۆپییەک لەبەڵێننامەو دەستەبەری دارایی کە لەبەشی یاسایی دەکرێن ) کە لەئێستادا پێویست نین و داوا ناکرێن).
٣. پشتگیری بەش بۆ بەشەناوخۆییەکان
٤. وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی تازە (٣) دانە.
بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەی کە دانیشتووی ناو شاری ڕانیەو قەڵادزێ و چوارقورنەو حاجیاواو شوێنە نزیکەکانن، کە هەڵدەستن بەهێنانی پشتگیری نیشتەجێبوون لەو گوندانە کە بە ئەصل خەڵکی ئەوێن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی، یان بەڵگەنامەیەکی تری ساختە بەکاربێنێت بۆ هەمان مەبەست، سەرەڕای دەرکردنی لەبەشەناوخۆیی ڕێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن خوێندکار