University of Raparin Logo

خوێندكارانی بەشی یاسا دەتوانن نمرەكانیان وەربگرنەوە

لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئاكاداری سەرجەم خوێندكارانی بەشی یاسا لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران دەكاتەوە، كە دەتوانن لەكاتژمێر (5)ی ئێوارەی ئەمڕۆ (27ی ئایاری 2021)ەوە لەرێگەی ئیمەیڵی زانكۆوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) وەربگرنەوە.

تێبینی:
1. هەر خوێندكارێك فۆڕمی ئەستۆپاكی تەواو نەكردبێت، ئەنجامی بۆ ناگەڕێتەوە.
2. دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان، رۆژانی یەك شەممەو دوو شەممە (31-5 و 1-6) دەتوانن فۆڕمی گازندە لەتۆماری كۆلێژ وەربگرن (بۆ ئەو خوێندكارانەی گازندەیان دەبێت)
3. تاقیكردنەوەكانی خولی دوەم رۆژی (13 – 6- 2021) دەستپێدەكەن، و دواتر خشتەی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنرێت.

لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا

زانکۆی ڕاپەڕین