كۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (2022 – 2021) پێویستی بەمامۆستا هەیە لەپسپۆڕییەكانی (Physiology + Microbiology) لەقۆناغی دووەم بەشێوەی (تیۆری و پراكتیكی) و وانەی (Sport Medicine) لەقۆناغی چوارەم بەشێوەی (تیۆری و پراكتیكی).
بەیانی بنكەی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە
بڕیارە بەیانی كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆ پێنجشەممە (2ی ئەیلولی 2021) بنكەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین بكرێتەوەو هەمان رۆژ دەست بكرێت بەپێدانی ڤاكسین بەخوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ، پێویستە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا وەربگرن، بۆئەوەی بتوانن بەشە ناوخۆیی وەربگرن.
ئەو كەسانەی خۆیان دەكوتن پێویستە ئەم بەڵگەنامەیەكی فەڕمیان پێبێت، یان باجی زانكۆیان پێبێت.
شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، نهۆمی یەكەم، بنكەی تەندروستی زانكۆ.
پێویستە ناوی خۆتان لەسیستەمی كۆتان لەم وێب سایتە تۆماربكەن و بنكەی زانكۆ هەڵبژێرن:
https://vac.health.digital.gov.krd/user/register
خولێكی فێركاری لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە
خولێكی فێركاری بەناونیشانی (Wolfram Mathematica for simulation) بۆ مامۆستایان و یاریدەدەرانی بەشی فیزیا لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە.