پاڵپشت بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی(2021) ماددەی(12/دووەم)، وئاماژە بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە (3691) لە (8-9-2021)، وپاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری)كۆمپانیا تایبەتمەند لەبواری ئامادەكردنی خواردن( دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا وهەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن: