University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی پێویستی بەیاریدەری مامۆستا هەیە

بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین، دەرچووانی بەشی ئینگلیزی ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) پێویستی بە ژمارەیەک یاریدەدەری مامۆستا هەیە، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی پرۆسەی فێربون لەلای خوێندکاران و ئاسانکاری بۆ کاری مامۆستایانی بەشەکە لەپڕۆسەی وانەگوتنەوەدا. بۆ ئەم مەبەستە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، بەشەکە پێویستی بە ژمارەیەک کەسی بەتوانا هەیە کە وەکو یاریدەدەری مامۆستا لە بەشەکە کار بکەن، بەم مەرجانەی 

درێژەی بابەت

ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست و كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی (2021) ماددەی(12/ بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری هەر كۆمپانیا و بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست و كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.

درێژەی بابەت

ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ‌

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1) ی ساڵی (2021) ماددەی(12/بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری هەر كۆمپانیا و بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ‌) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو وە بۆكڕینی تەدەر بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداریەكان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:

درێژەی بابەت