University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بەمەبەستی چاندن لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌

پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32) ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بەبەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بەبەكرێدانی زەوی زانكۆ لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌ بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، خولی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی میلاک و گرێبەست دەكاتەوە کە خولێکی پێشکەوتووی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەكرێتەوە.

لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی زانكۆ، پێویستە سەرجەم مامۆستایان بەشداری بكەن لەخولەکەدا كە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژو لە هەر ڕۆژێکدا کاتژمێر و نیوێک شەوانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٣٠ وانە دەخوێنرێت بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەڕێگەی خزمەتگوزاری گووگڵ میتەوە.

درێژەی بابەت

بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت تاقیکردنەوەکانى خولی دووەمى خوێندنى باڵا- ماستەر ئەنجام دەدات

بەشى زمانى کوردى کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەت لە ڕێکەوتى (٦-٩-٢٠٢٠)ەوە، لە کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت دەست بە تاقیکردنەوەکانى کۆرسى دووەمى خوێندنى باڵا- ماستەر دەکات.

درێژەی بابەت