University of Raparin Logo

دەوام لە زانکۆی راپەڕین دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکاتەوە کە لە رۆژی شەممە ڕێکەوتی (۲۰۱٦/۳/۲٦)ەوە لەسەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکان بەپێی خشتەی رۆژانە دەوامی ڕەسمی دەستپێدەکاتەوە. 

ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لە ڕێکەوتی ( ٢٨ /٢ /٢٠١٦) لەپێناو بەرژەوەندی خوێندکاران و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندنیان بڕیاری شکاندنی بایکۆتیدا.

درێژەی بابەت

سبەی کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی زانکۆ دێت

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە زانکۆمان دەکاتەوە، کە تائێستا موچەی مانگی (۲)یان وەرنەگرتووە سبەی شەممە لەدوای کاتژمێر (۱۰:۳۰)ی سەرلەبەیانی، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.
تێبینی/ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران تەنیا ڕۆژی شەممە ۲۰۱٦/۳/۱۹ بەردەوام دەبێت.

درێژەی بابەت

موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دابەشدەکرێت

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۳/۱٦ لەکاتژمێر (۹:۳۰)ی سەر لەبەیانی، موچەی مامۆستایانی زانکۆ لە بانک دابەش دەکرێت، فەرمانبەران لە دوای کاتژمێر (۱۰:۳۰) لە سەرۆکایەتی زانکۆ دەتوانن موچەکانیان وەربگرن .
تێبینی/ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت . بەڕێوەبەرایەتی دارایی