سەنتەری گەشەپیدانی کار- زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەل رێکخراوی ئایریکسی ئەمریکی هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمهتگوزارییەکی نوێ بۆ خوێندکارانی زانکۆ بەشێوازی ئۆنلاین لە ڕێگهی ناو تۆمارکردنیان لەو فۆڕمە ئهلیکتڕۆنەی خوارەوە بهزمانی ( کوردی ) بۆ ئهوهی لە (رێگەی مۆبایل و ئیمهیڵهکانیانهوه) ئاگاداربکرێنەوە لە هەر کار و چالاکی و وێرکشۆپێكی تایبهت به بەرەوپێشبردنی بەهرە و توانامرۆییەکانیان، وە ئاگادارکردنەوەیان لە کاتی هەبوونی هەلی کار.
زانكۆی راپەڕین لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران بایكۆت دەشكێنێت
رۆژی یەكشەممە 2016/2/28، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا كە لەسەر داواكاری خوێندكاران و لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و لەدەستنەچوونی ساڵێكی خوێندنیان لەسەر جەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكانی زانكۆی راپەڕین دەوامی رەسمی لەرۆژی سێشەممە 2016/3/1 دەست پێبكاتەوە.
موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دابەشدەکرێت
زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە سبەی دوو شەممە ۲۰۱٦/۲/۱٥ لە دوای کاتژمێر (۹)ی سەر لەبەیانی، فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان لە بانک دەتوانن موچەکانیان وەربگرن .