سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکاتەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی مەنهەجی ئەمساڵی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە زانکۆمان ڕۆژانی سێ شەمە و چوار شەممە دەوامی ئاسایی لەسەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکانی زانکۆماندا دەکرێت، پشووەکەی پارێزگای سلێمانی زانکۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە.
کۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکاری (IELTS) دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت فاکەڵتی و سکوڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان و ئارەزوومەندان لە دەرەوەی زانکۆ دەکاتەوە، کە هەڵدەستێ بەکردنەوەی کۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکاری (IELTS) بۆ سەرجەم فێرخوازان.
بەپێی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە :
ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەی" مەرحەبا "درێژ کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری بۆ پڕۆگرامی "ئیراسمەس مەندوس مەرحەبا" بۆ یەک هەفتەی دیکە تا بەرواری ۲۰۱٦/۱/۲٥ درێژکرایەوە.