نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دكتۆرا دەكاتەوە كه میلاكی زانكۆمانن و تا ئێستا بەشدارییان لە خولی ریگاكانی وانه وتنەوە نەکردووە، سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٦ / ٨ /٢٠١٥ سەردانی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
خولی ڕیگاکانی وانەوتنەوە دەست پیدەکات
نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئاگاداری سەرجەم ئەو فیرخوازانە دەکاتەوە کەناوی خۆیان تۆمارکردووە بەمەبەستی بەشداری کردن لە خولی ریگاكانی وانەوتنەوە، سبەی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٠ / ٨ /٢٠١٥ خولەکە دەست پیدەکات کاتژمێر ٨:٣٠ لە بینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان.
ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین-ەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم ماموستایان و فەرمانبەرانی دەکاتەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رۆژانی پێنجەشەمە رێکەوتی ٣٠ / ٧ /٢٠١٥ تاکو ٢ / ٨ / ٢٠١٥ پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆمان.