University of Raparin Logo

ئاگاداری بەمەبەستی ئەنجامدانی (تەندەر) بۆ کافتریاکانی زانکۆ

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ كافتریاكانی زانكۆ لە (فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ڕانیە، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ڕانیە، فاكەڵتی پەروەردە/ قەڵادزێ‌)) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٣٠/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی  زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

درێژەی بابەت

ئاگاداری لەبواری کارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن، پسپۆڕیان هەیە لە لەبواری کارپێكردن و چاككردنەوەی سەجەم ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ (کارپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكانی بەشی ناوخۆیی زانكۆمان لە ڕانیە و قەڵادزێ‌) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٢٦/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی  زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

درێژەی بابەت