بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوە و دروستکردنی
ئەنجامدانی (تەندەر) بۆ کاری وێنەگری و فۆتۆکۆپی فاکەڵتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەرانی ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ کاری وێنەگری و فۆتۆکۆپی فاکەڵتییەکانی زانکۆ لە (فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ڕانیە، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ڕانیە، فاكەڵتی پەروەردە/ قەڵادزێ)) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٣٠/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (١٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
ئەنجامدانی (تەندەر) بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ زانكۆی ڕاپەڕین
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ زانكۆی ڕاپەڕین، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٢٦/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .