University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا لەگۆڤارێكی ئیمپاكت (4.945)بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەربارەی ( كاریگەری سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەهەرێمی كوردستان، لەیەكێك لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە بەرزەكان بڵاودەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) بڵاوكراوەتەوە، كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (4.945)-ە بەپێی دواین ریزبەندی فاكتەری كاریگەری كلاریفەیت.

ئەو ئیمپاكت فاكتەرە تائێستا بەرزترین ئیمپاكت فاكتەرە لەناو توێژینەوەی پسپۆڕییەكانی زانستە كۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەكان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكرابێتەوە.
گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) لەرانكی گۆڤارەكانی دیجیتاڵ تەندروستی و ئینفۆرماتیكسی تەندروستی بەئاست بەرزترین گۆڤار دادەنرێت و لەناو باشترین (26) گۆڤاری بوارەكە بەیەكەمین گۆڤار دانراوەو لەچارەكی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی جیهانیش چوارەمین ئاست بەرزترین گۆڤاری زانستییە و لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوە لەوانە سكۆپەس و كلاریفەیت.
هەروەكچۆن توێژینەوەكە بەچەندین دەرەنجامی زانستی گەیشتووەو دەربارەی كاریگەری سۆشیال میدیا لەدروستكردنی ترس و تۆقاندن لەناو جەماوەرو بەكارهێنەرانی پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیادا.
توێژینەوەكە بەهاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. هێرش رسوڵ موراد) مامۆستا لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجامدراوە.

گرتە لەم لینكە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە

 گرتە لەم لینكە بكە بۆ بینینی بەڵگەی تۆماری گۆڤارەكە لە رانكی نێودەوڵەتی گۆڤارە زانستییەكان : 1 ، 2 

گرتە لەم لینكە بكە بۆ بینینی ئیندێكسی گۆڤارەكە لە سكۆپەس

گرتە لەم لینكە بكە بۆ بینینی ئیندێكسی گۆڤارەكە لە كلاریفەیت

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن ڤایرۆسی کۆڕۆنا coronavirus تەندروستی توێژینەوە گۆڤار