گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، لەماوەی رابردوودا بەمەبەستی گۆڕانكاری بوارەكانی بڵاوكردنەوەی گۆڤارەكە بۆ ماوەیەك كارەكانی وەرگرتنی توێژینەوەی راگرت، بەڵام لەمڕۆ (6 – 9 – 2020)ەوە توێژەرانی بواری زانستە مرۆڤایەتیی و كۆمەڵایەتییەكان و زمان دەتوانن توێژینەوەكانیان بۆ گۆڤارەكە بنێرن.
بەپێی فرمانی زانكۆی ژمارە (2353) كە ئەمڕۆ (6 – 9 – 2020)، دەرچووە تیایدا روونكراوەتەوە كە لەمڕۆوە بەهۆی گۆڕینی بوارەكانی بڵاوكردنەوە لەگۆڤارەكەدا تەنیا توێژینەوەی بواری زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان وەردەگیرێت، كە زانستەكانی زمانیش لەو چوارچێوەیەدایە.
واتە گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، لەگۆڤارێكی فرە پسپۆڕییەوە، گۆدڕا بۆ "گۆڤاری زانكۆی راپەڕین بۆ زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان"، بۆیە توێژەرانی بواری زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان لەزانكۆكانی كوردستان و دەرەوە ئاگاداردەكەینەوە، كە لەرێگەی پێگەی ئەلیكترۆنی گۆڤاری زانكۆی راپەڕینەوە (http://journal.uor.edu.krd/index.php/JUR) بەهەمان شێوەی پێشووتر دەتوانن توێژینەوەكانیان بنێرن بۆ گۆڤار.
لەو چوارچێوەیەشدا ستافی دەستەی نوسەرانی گۆڤار گۆڕانكاری تێدا كراوەو پسپۆڕانی زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان، زیادكراون بۆ دەستەی نوسەران.