University of Raparin Logo

خوێندنی ماستەر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەستیپێکرد.

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (١-١١-٢٠٢٠)، کۆرسی یەکەمی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)،لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کردنەوەی ئەو بەشەوە دەستیپێکرد.
.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕت (پ.ی.د. ڕزگار حاجی صالح)،پێش دەستپێکی یەکەمین وانە، بە ئامادەبوونی لیژنەی زانستی بەش، لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆلێژ، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ خوێندکاراندا ئەنجامدا، تێیدا جگە لە پیرۆزبایی وەرگیرانیان لە قۆناغی باڵای خوێندن، چەندین ڕێنمایی پێویستی پێشەکەش بە خوێندکاران کرد و ھەوڵ و دڵسۆزی سەرۆکایەتی و لیژنەی زانستی و مامۆستایانی بەشی ناوبراوی بۆ کردنەوەی خوێندنی ماستەر بەرزنرخاند.

پێویستە ئەوەش بگوترێت، کە کردنەوەی خوێندی ماستەر لەبەشی بیرکاری، لە چوارچێوەی نەخشەڕێژی و گرنگیدانی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سەرچاوەی گرتووە، ھەروەک لە پلانیدایە بۆ قۆناغەکانی داھاتوو، لە بەشەکانی دیکەی کۆلێژیش خوێندنی ماستەر بکرێتەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن ماستەر