University of Raparin Logo

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی، خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

مەرجەکان:
١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت، و ئەگەر لە دەرەوەی وڵات دواین بڕوانامەی بەدەستهێناوە، ئەوا پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەکەی تەواو بوبێت. ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دواین بڕوانامەی بەدەستهێناوە، ئەوا پێویستە فەرمانی زانکۆیی پێدانی بڕوانامەکەی دەرچووبێت.
٢. خوازیار پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەدەستهێنابێت، کە بریتییە لەتێكڕای نمرەی (٥) لە تاقیکردنەوەی (IELTS)، یان هاوتاکانی لە تاقیکردنەوەکانی (PTE) و (TOEFL IBT)، یان بڕوانامەی ئاستی هاوتا لە سەنتەرەكانی زمان لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان. بۆ تاقیکردەوە نێودەوڵەتییەکان، بەپێی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەگەر کەسێک (٣) ساڵیش بەسەر بڕوانامەکەیدا تێپەڕیبێت، ئەوا بۆ ئەم خولەی پێداگۆجی دەتوانێت بەشداربێت.
تێبینی: ئەمە ناونوسینی سەرەتاییەو مەبەست لێی کۆکردنەوەی داتای وردە لەسەر ژمارەی ئەو خوازیارانەی کە مەرجەکانیان تێدایە. خولەکە بۆ ستافی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆش کراوەیە.
كلیك لەم بەستەرە بكەن بۆ خۆتۆماركردن: https://docs.google.com

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن ماستەر خوێندنی باڵا سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی نازناوی زانستی