ئەمڕۆ (12ی ینایری 2021)، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، دوو پڕۆژەی گرنگی لەزانكۆی راپەڕین، بەسەركردنەوە كە لەئێستادا پڕۆژەكان تەواوكراون.
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئامارو ئایتی زانكۆی راپەڕین، بەستنەوەی بیناكانی زانكۆی راپەڕین بەكەیبڵی (Fiber Optic)، جێبەجێكرا، لەڕێگەی ئەو كەیبڵەوە توانرا كێشەكانی زانكۆ كە لەنەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و خاوی و بەیەكەوە بەستنی بیناكان بون، چارەسەركران.
هەروەها پڕۆژەی دوەمیش دانان و بەستنی كامێرای چاودێری بوو، بۆ سەرجەم بینای كۆلێژەكان و بەشە ناوخۆییەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ و دەوروبەری زانكۆ جێبەجێكران، و لەو رێگەیەوە چاودێری بیناكانی زانكۆ دەكرێن.