مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین تازهترین توێژینهوهی زانستی خۆی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی بیانی، لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.849) بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (ئاراز ڕهمهزان) مامۆستا له بهشی كارگێڕی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی ڕاپهرین، تازهترین توێژینهوهی زانستی خۆی لەژێر ناونیشانی (Panic buying in Bangladesh? An explorative analysis of media reports) لەگۆڤاری (Frontiers Psychiatry) بڵاوكردەوە.
تەوەری سەرەكی توێژینەوەكە دەربارەی (ترس لەكڕین-ە) لەوڵاتی بەنگلادیش، كە توێژینەوەكە پشتی بەستوە بەمیتۆدی شیكردنەوەی بەدواداگەڕانی هەواڵەكانی میدیادا كردووە كە دەربارەی ترس لەكڕین لەسەردەمی كۆڕۆنای نوێدا لەزۆرێك لەوڵاتاندا دروست بوو، و راپۆرتە میدیاییەكانیش كاریگەریی زۆریان لەسەر گەشەسەندنی ترسی كڕین دروستكرد، ئەم توێژینەوەیە بەشێكە لەزنجیرەیەك توێژینەوە كە ژمارەیەك توێژەر ئەنجامیدەدەن، دەربارەی "ترسی كڕین لەسەردەمی كۆڕۆنادا) لەوڵاتانی جیاواز، بۆ بەدەستهێنانی داتای توێژینەوەكەش پشتبەستراوە بەگەڕان بەدوای هەواڵەكانی میدیا سەبارەت بەترسی كڕین لەسەردەمی كۆڕۆنا لەمیدیاكانی بەنگلادیش كە لەرێی گەڕانی گووگڵەوە دۆزراونەتەوەو شیكاریان بۆ كراوە.
گۆڤاری (Frontiers Psychiatry) له چارەكی یهکەمە لەریزبەندی گۆڤارە زانستییەكانی جیهان كە لەلایەن (Scimago)ەوە ساڵانە ریزبەندی زانستی بۆ گۆڤارە زانستییەكان دەكرێت، هەروەكچۆن گۆڤارەكە ئیندێکس کراوه له ماستهر لیستی کلاریفهیت (Master Journal List; Web of Science Group) و هەروەها لەسكۆپەس و (PubMed)و چەندین دامەزراوەی تری چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە:
https://www.frontiersin.org/articles/10.3389/fpsyt.2020.628393/full